سروشتی زانست 1
زۆرجار زانست(Science (به مانا وردبینانه و نوێیه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ وشه‌ی زانین و زانیاری(knowledge) تێكه‌ڵ ده‌كرێن. كاتێک كه مامۆستایه‌كی ئایینی باسی به شوێنداچوونی عیلم ده‌كات مه‌به‌ستی زانینێكه له هه‌مبه‌ر نه‌زانینێكدا، نه‌ک زانینێک كه به میتۆدگه‌لێكی تایبه‌ت وه‌ده‌ست هێنراوه، تاقیكراوه‌ته‌وه و پاڵێوراوه(زانست). له لایه‌كی‌تریشه‌وه هه‌ندێ كه‌س كه جیاوازی ده‌خه‌نه نێوان زانست و زانین له به‌ر ئه‌وه‌ی كه زانست به زانسته سروشتییه‌كان تێگه‌یشتوون به شک و دوودڵییه‌وه له زانست بوونی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڕوانن. لێره‌دا وه‌رگێڕانێک به ده‌ستكارییه‌وه له.Royce A. Singleton, Jr له سه‌ر سروشتی زانست له چه‌ند به‌شدا ده‌خه‌مه پێش چاو.
سروشتی زانست
له مێژه كۆمه‌ڵناسی وه‌ک زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌تر بانگه‌شه ده‌كات كه زانستییه؛ به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ كه‌س بڕوایان به‌م قسه‌یه نییه و هه‌ندێكی‌تریش لایان وایه كه بێ‌گرنگیدان به‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسیی زانستی چ مانایه‌كی ببێت، كۆمه‌ڵناسی له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ زانسته "ڕاسته‌كییه‌كانی" تر دا جیاوازیی هه‌یه. ئاشكرایه كه وێنا( تصور) ی ئه‌م كه‌سانه له زانست بوونی كۆمه‌ڵناسی، له‌گه‌ڵ وێنای ئه‌وان له زانست بوونی فیزیک و كیمیادا ناگونجێت و یه‌ک ناگرنه‌وه. زانست له لای ئه‌م كه‌سانه به فۆرموول و تاقیكاریی نێو ئه‌زموونگه و كه‌ڵه‌كه بوونی فاكته‌وه ناسراوه.
به‌ڵام زانست له ڕاستیدا ته‌نیا كۆمه‌ڵێک له ڕاستییه‌كان و فۆرمووله‌كان و لووله‌ی ئه‌زموونگه و ئامرازگه‌لی وردكار و دۆزینه‌وه و نوێكاریی سه‌رنجڕاكێش نییه. زانست له‌م شتانه زۆر گشتیتره. چون ڕێڕه‌و و میتۆده‌كانی لێكۆڵینه‌وه له پێش هه‌موو شتێك له سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌كان دامه‌زراون، بۆ گه‌یشتن به مانایه‌كی گشتیتری زانست، تێگه‌یشتن له ئامانجه‌كان، تواناكان و سنوورمه‌ندییه‌كانی زانست زۆر گرینگه.
ویست و ئامانجی زانست
وشه‌ی Science له وشه‌ی لاتینیی Scientia وه وه‌رگیراوه كه به مانای زانیاری یه. هه‌ندێ كه‌س زانستی هاوچه‌رخ، به هه‌ڵه به په‌یكه‌ره‌یه‌كی زۆر قووڵ له زانیاری داده‌نێن. قووڵ به شێوه‌یه‌ك كه كه‌سێكی مامناوه‌ندی لێی تێنه‌گات((Mazur,1968. به‌م پێیه ته‌نیا بابه‌ته قووڵه‌كان شایانی ئاوڕدانه‌وه و داوه‌ریین. به‌ڵام دۆزینه‌وه‌گه‌لێک كه ئه‌مڕۆ سووک و بێ‌به‌ها ده‌نوێنن له‌وانه‌یه خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی گرینگ بۆ زانستی سبه‌ینێ بن. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ک كه زانستیار ڕه‌نگه ته‌نیا له به‌ر زانخوازییه‌كی ڕۆشنبیرانه(Intellectual curiosity) به شوێنیه‌وه بێت و له لای كه‌سێكی ناشاره‌زا به بێ‌سوود و سووک سه‌یر ده‌كرێت له‌وانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ریی گرفته عه‌مه‌لییه‌كان به‌كه‌ڵک بێت. كێ بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه ڕۆژێک لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌گه‌لێک له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی جووتگرتنی مێروویه‌كی تایبه‌ت(كێچ) ، به‌سته‌ری كۆنتڕۆڵی تاعوون ئاماده بكات؟ وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه ده‌ری ده‌خات، زۆربه‌ی كاته‌كان پێشبینیی ده‌لاله‌ته عه‌مه‌لییه‌كانی زانیاریی زانستی دژواره، هه‌ر بۆیه قووڵ بوون، به‌سوود بوون یان گرینگ بوون مه‌رج نیین بۆ جیاكردنه‌وه‌ی زانست له نازانست.
مه‌به‌ستی زانست به‌رهه‌مهێنانی زانیارییه بۆ ڕوونكردنه‌وه و تێگه‌یشتن له بڕێک ڕووی جیهانی ده‌وروبه‌رمان. به‌ڵام كه‌ڵه‌كه بوونی زانیاری له خودی خۆیدا جیاوازی ناخاته نێوان زانست و میتۆلۆژی. كه‌وایه چ تێكۆشانێک زانستییه و چی ده‌یكاته زانستی؟ چۆن و بۆچی زانیارییه‌ک له لایه‌ن جڤاتی زانستییه‌وه وه‌رده‌گیررێ؟ دوو ده‌سته پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتن یان ڕه‌تكردنه‌وه هه‌ن. ده‌سته‌ی یه‌كه‌می پێوه‌ره‌كان پێوه‌ندییان به فۆرم یان پێكهاته‌ی مه‌نتقیی زانیارییه‌وه هه‌یه، ئه‌وده‌سته‌كه‌ی تریش به‌ستراوه به‌و به‌ڵگه‌یه‌وه كه زانیارییه‌كه له سه‌ری دامه‌زراوه. بۆیه كاتێک كه له سه‌ر سروشتی زانست ده‌دوێین جیاوازی داده‌نێین له‌نێوان یاساكان و تیۆرییه‌كاندا كه په‌وه‌ندییان به به‌رهه‌می زانسته‌وه هه‌یه و میتۆده‌كان و لۆژیكی له‌شوێنگه‌ڕاندا كه ڕه‌وتی درووست بوون، تاقیكرانه‌وه و پاڵێورانی زانیاریی زانستی پێک‌ده‌هێنن.
هه‌رچه‌ند شوبهاندن له‌وانه‌یه به ته‌واوی دروست نه‌بێت ده‌توانین زانست له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌كدا هه‌ڵسه‌نگێنین كه به‌رهه‌مگه‌لێک دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی ته‌واو بوو بداته ده‌ست. به‌ڵام یه‌كێک له‌و شتانه‌ی پیشه‌سازی(سه‌نعه‌ت) له زانست جودا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه سه‌نعه‌ت به‌رهه‌می ماددی هه‌یه و زانست به‌رهه‌می فیكری. ئه‌ڵبه‌ت، زانست بۆته هۆی پێشكه‌وتگه‌لێكی بێ‌ژماری ته‌كنۆلۆژیی كه به میوه و ئاكامی زانست داد‌ه‌نرێن. ئه‌م ئه‌نجامه عه‌مه‌لییانه خۆیان به‌س به‌رهه‌مگه‌لێكی له‌دووگه‌ڕانی زانستیین. مه‌به‌ستی ڕاستیی زانست ده‌ست‌خستنی زانسته: به‌رهه‌مه بنه‌ڕه‌تییه‌كان فیكرین. ئێمه له پێشدا چون زانست وه‌ک به‌رهه‌م سه‌یر ده‌كه‌ین فۆرمێک كه ئه‌م ئایدیا و بیرۆكانه ده‌یگرن ده‌خه‌ینه پێش چاو. له پاشان سه‌رنج ده‌ده‌ین ڕه‌وت و پرۆسه‌ی دروست بوونی زانست.

science : زانست
Scientist : زانستیار
knowledge : زانیاری، زانین
curiosity : زانخوازی
method : ڕێڕه‌و
process: ڕه‌وت
product: به‌رهه‌م