مه‌له‌یه‌ک له ناو بووندا
.....
كه‌ڵه‌شێرێك كه وا ئه‌زانێت ته‌نیا خۆی زانیویه‌تی كه ڕۆژ ده‌بێته‌وه به ده‌نگێكی گڕ له په‌سا ده‌گوڕێنێت. شنه‌یه‌ك كه زیاتر له شه‌وبا ده‌چێت تا سروه‌ی به‌یانی، تێكه‌ڵ به میلۆدییه‌كی لوڕی، ده‌دات له له‌شت و هه‌ست به بوون ده‌كه‌یت و له جیاوازیی له‌گه‌ڵ نه‌بووندا به پێست و له‌ش تێده‌گه‌یت. مانگ به ڕوویه‌كی زه‌رده‌وه تریفه به سه‌ر شاردا ئه‌به‌شێته‌وه و شار له ڕووی زه‌ردی خۆی بێ‌به‌ش ناكات؛ ده‌ستیشی له ماسه و سیمان و ئاسنی شار ده‌خشێنێت و له‌مسی ده‌كات لێی تێ‌بگات. ڕۆشنایی زیاتر هی ڕۆژه و كه‌ڵه‌شێره‌كه زۆر هونه‌ری نه‌كردووه كه تێگه‌یشتووه ڕۆژ ئه‌بێته‌وه؛ ڕه‌نگه ته‌نیا هونه‌ری هه‌ر ئه‌وه بێت كه له به‌یانییه‌كی ئاوه‌هادا توانیویه‌تی به‌و ده‌نگه گڕیه‌وه چنگوڕك له مێشك و گیانم بدات. چه‌ند چركه‌یه‌ك بێده‌نگی، پێشكه‌شییه‌كی حاته‌م‌به‌خشانه‌یه له لایه‌ن ئه‌و كه‌ڵه‌شێره‌وه كه له به‌یانی ته‌نیا وه‌زیفه‌یه‌ك تێگه‌یشتووه.... .
شنه و بوون به یه‌كه‌وه هه‌ست پێده‌كه‌یت؛ به‌یانییه‌كه وه‌ك به‌یانانی‌تر نییه كه خۆزگه‌ت ئه‌خواست له سه‌ره‌تاوه ده‌ستم كردایه‌ته‌وه به فڵانه كار، به فیساره شت و ته‌نانه‌ت به ژیان. هه‌ستێك به ته‌واوه‌تی دایپۆشیویت هه‌ستێك له‌و جۆره‌ی كه هه‌ر ئه‌و جارانه‌ی سه‌رت لێده‌دات كه ئه‌ته‌وێت كارێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌یت و هیچ ڕابردوویه‌ك نییه كه ئازارت بدات و داهاتووش ته‌نیا له ئێستاوه ده‌ست پێده‌كات. هێمنییه‌ك له ئامێز ئه‌گری كه ئه‌گه‌ر ترسی كاتی بوونی نه‌بایه و به‌و ترسه كاڵ نه‌بوایه‌ته‌وه، ته‌واوی بێ ئۆقره‌یی و چه‌رمه‌سه‌ریی ژیان ده‌ژیا. شوپێنهاور ڕاستی ده‌كرد خۆشی شتێك نییه بێجگه نه‌بوونی ئێش و ژان. ڕه‌نگه ژیان هه‌ر ئه‌مه بێت، جارجار به له بیركردن یان ونبوونی، ژان نامێنێت و خۆشی ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م خۆشییه ئه‌و هه‌موو ژان و به‌دبه‌ختییه دێنێت. ئێستایش ئیتر بیر له كاتی بوون یان نه‌بوونی ئه‌م چركانه ناكه‌یته‌وه و خۆت له نێو هه‌ستی بووندا نوقم ئه‌كه‌یت.... .
سه‌یره! ده‌ڵێیت زریانه‌كه‌ی دوێشه‌و هه‌ر نه‌بووه و ئه‌و لێشاوی ڕه‌شبینیشه ته‌نیا شتێكی نێو مێشكم بووه و شوێنێكی له دونیای ڕاستیدا بۆ نادۆزرێته‌وه. له جێگای خۆم ده‌وه‌ستم و دارستانی حه‌ز و هیوا و خۆشه‌ویستی و خولیاكانم ده‌پشكنم .... لق به لق و چڵ به چڵی ده‌گه‌ڕێم؛ به‌ڵام نه لقێكی شكاو و نه گه‌ڵایه‌كی وه‌ریویش، ته‌نانه‌ت قامكی تاقه لقێك سه‌رمای نه‌بووه. هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ست به بوونه‌ی ئه‌مڕۆم له سۆنگه‌ی زریانێكه‌وه بێت كه ڕه‌نگه دوێشه‌و بووبێت به‌ڵام نا .. دوێنێ شه‌ویش وه‌كوو ئێستا ئارام بووه.

0 Comments:
Post a Comment
<< Home