سه‌ره‌تا
سه‌رده‌مانێک، تێكه‌ڵكردنی نووسینگه‌لی خه‌یاڵی-ئیحساسی له‌گه‌ڵ نووسراوه مه‌عریفییه‌كان و شاردنه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازییه به ناوگه‌لێكی گشتگر وه‌كوو نووسراوه و نووسین، یه‌كێک له نه‌خۆشییه هه‌ره گه‌وره‌كانی بواری نووسینی كوردی بوو. به‌رزكردنه‌وه‌ی شاعیران بۆ ئاستی پێغه‌مبه‌ر و كاردانه‌وه‌ی قسه دروشم ئاساكانی ئه‌وان له سه‌ر جه‌ماوه‌ر سه‌رده‌مێک له مێژووی ئێمه پێناسه ده‌كات كه ئیحساس و نووسینی خه‌یاڵی به سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زاڵ بووه؛ شكسته یه‌ک له دوای یه‌كه‌كانی كورد و دزه كردنی بیر و ئایدیۆلۆژیای ماركسیستی له مێشكی هه‌ڵكه‌وته‌كانی كورددا، وه‌چه‌یه‌كی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یاند كه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ته‌نیا به شیعر(كه ئیسته‌یش شێوه‌ی زاڵی نووسینی خه‌یاڵیی خه‌ڵكی كورده) قسه ناكرێت و بڕیار نییه هه‌موو نووسینێكیش بۆ هه‌موو كه‌س بێت بێجگه له‌وه‌یش زۆرێک بابه‌ت هه‌ن كه ده‌بێ ڕاست و ڕه‌وان لێیان بكۆڵیته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یش به شیعر ناگوترێته‌وه.
له‌م قۆناغه‌وه به دوا، ئیتر شێوه‌یه‌ک له نووسین له نێو ئێمه‌دا زاڵ ده‌بێ كه هه‌رچه‌ند له ڕاستیدا خه‌یاڵی(Fictitious) نییه به‌ڵام زۆرێک له مه‌رجه‌كانی نووسینگه‌لی بڕوا پێكراویان نییه و به كورتی میتۆد و ڕێڕه‌وێكی دیار و ئاشكرایان نییه. ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌یش كه پێڕه‌وی میتۆد یان نیمچه میتۆدگه‌لێک ده‌كه‌ن نزیكه‌و هه‌موویان فه‌لسه‌فی و فه‌سه‌فی‌ئاسا ده‌نووسن. میتۆدی زانستییش(Scientific method) هیچكات به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه. بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیهه‌وێت له سه‌ر كۆمه‌ڵگای كورد زانستی لیكۆڵێته‌وه 1- تووشی بێ به‌ڵگه‌ییه‌كی كوشنده ده‌بێت (به جۆرێک كه وا ده‌زانێت مه‌ته‌ڵێكیان پێداوه كه هه‌موو شتێكی نه‌زانراوه) 2- زمانی كوردی بۆ نووسینه‌وه‌ی ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به خێرایی یاریده‌ی نادات و هاوكات ده‌بێت ئه‌و كه‌سه له سه‌ر زمانیش كار بكات.
ده‌بێت ئاماژه‌یش به‌وه بده‌ین نووسین به پێی میتۆده زانستییه‌كان دژی هیچ شێوه‌یه‌كی تری نووسین نییه چون له بنه‌ڕه‌تدا زانست ئامرازێكی نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شێوه‌گه‌له و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌لماندنی زانستی بوونی نووسراوه‌یه‌ک ده‌بێت په‌نا ببه‌ینه فه‌لسه‌فه‌ی زانست. به‌م هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه زۆربه‌ی وتاره‌كانی ئه‌م وێبلاگه له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی زانست و میتۆدی زانستی، زمانی زانست و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی(و به تایبه‌ت كۆمه‌ڵناسی) ده‌بێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌م وێبلاگه سووره له سه‌ر جوێكردنه‌وه‌ی fiction و non-fiction، ئه‌مه به واتایه نییه كه هه‌موو نووسینێكی ئه‌ده‌بی یان نووسین له سه‌ر ئه‌ده‌بیات لای ئێمه به‌تاڵه. ته‌نانه‌ت وه‌ک مرۆڤ بڕوامان وایه كه بێ ئه‌ده‌بیات ژیان مانایه‌كی ئینسانیی نابێت و هه‌ر وه‌ك مرۆڤیش مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه له سه‌ر نووسینی ئه‌ده‌بییش قسه‌ی خۆمان بكه‌ین به‌ڵام هیچكات خۆمان به شاره‌زای ئه‌م بواره نازانین.
كه نووسیومانه " ئێمه" بۆ فه‌زڵفرۆشی نییه. دوو كه‌سین كه بۆ ئه‌م وێبلاگه ده‌نووسین.

بابه‌تی نووسینه‌كان له سه‌ره‌وه‌یان ده‌نووسرێ.
3 Comments:
به خێر بێن و سه‌ركه‌وتوو بن.
سلاو هاوری تیکوشه رویب سایته که تم بینی جوانه ده ستت خوش.هیوادارم
هیچ کات له هه ولدان بو گه یشتن به مافه ره واکانی
گه لی چه وساوه ی کورد ماندوونه بی
گه ر توانیت ویب سایته که ی منیش ببینه
به هیوای کوردستانیکی سه ربه خو
دروشمی ئیمه:نه سره وتن تا سه رکه وتن
هاوریت-له تی‌ف
ده‌ستان خۆش بێت هیوای به‌رده‌وامی
Post a Comment
<< Home